قوتابخانەیەک لە کاتی دەوامی فەرمیدا بەسەر خوێندکارەکاندا رووخا

قوتابخانەیەک لە کاتی دەوامی فەرمیی خوێندکاراندا بنمیچەکەی رووخاوە بەسەریاندا، بەڵام هیچ قوربانییەکی لێنەکەوتووەتەوە.

بەپێی میدیا عێراقییەکان، قوتابخانەی عەبدوڵا بن حوسێن لە شاری ناسریە لە کاتێکدا خوێندکارەکان لە دەوامدا بوون وانەیان خوێندووە رووخاوە.

ئاماژە بەوەکراوە، کەوتنی بنمیچەکە نەبووەتەهۆی برینداربوونی هیچ خوێندکار و مامۆستایەک.

دوای رووداوەکە ڤیدیۆی کەوتنی ئەو بنمیچە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی پڕکرد، خەڵک رەخنەیان لە حکومەت و وەزارەتی پەروەردە گرت داوایان کرد بەزووترین کات قوتابخانەکە نۆژەنبکرێتەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: لەسەر بڕگەیەكی بودجە شەڕ لەنێوان فراكسیۆنی پارتی و هاوپەیمانی هیوا دروستبوو

پەرلەمانتارێكی كورد ڕایدەگەیەنێت، لەسەر بڕگەی تایبەت بە گواستنەوەی میلاكی فەرمانگە فیدڕاڵییەكان شەڕ لەنێوان فراكسیۆنی پارتی و هاوپەیمانی هیوا…
Total
0
Share