یانەى بەرشلۆنە هەوڵەکانی بۆ درێژکردنەوەى بۆندی یاریزانەکانی دەستپێکرد.
ئامانجی یەکەمی یانەى بەرشلۆنە یەکلایی کردنەوەى داهاتووی سێرجی بۆسکێتسی کاپتنی یانەکەیەتی.
ئامانجی دووەم ئەوەیە دێمبلی بۆ ماوەیەکی زۆر لە ڕیزەکانی بەرشلۆنە بهێڵنەوە.
ئیدارەى بەرشلۆنە گفتوگۆکانی دەستپێکردووە و دەیەوێت لانی کەم بۆ سێ ساڵی تر لە ڕیزەکانیدا بهێڵێتەوە.
کێشەى نێوانیان ئێستا تەنها موچەى ساڵانەیەتی.