بەرشلۆنە بە مەرج بۆندی ساموێل ئومتیتی نوێکردەوە

یانەی بەرشلۆنە بەفەرمی بۆندی ساموێل ئومتیتیی بەرگریلکاری فەرەنسی نوێکردەوە، لەکاتێکدا زۆرینەی میدیاکان ئاماژەیان بە فرۆشتنی دەکرد.

ماڵپەڕی فەرەمی یانەی بەرشلۆنە بڵاویکردووەتەوە، گرێبەستی نێوان یانەکە و ساموێل ئومتیتی تاوەکو هاوینی ساڵی 2026 نوێکراوەتەوە، ئەم هەنگاوەش بە مەرجی کەمکردنەوەی مووچەی جەمسەری دووەم بووە و یاریزانەکە ڕەزامەندی نیشانداوە.

لەو بارەیەوە یانەی بەرشلۆنە نووسیویەتی، “یانەی بەرشلۆنە بەئاشکرا سوپاسگوازری خۆی بەرامبەر ئومتیتی دەردەبڕێت، بەهۆی کەمکردنەوەی مووچەی یاریزانەکە و نوێکردنەوەی بۆندەکە بەم جۆرە، یانەکە لەتوانایدادەبێت باشتر هاوسەنگی لە یاساکانی یاریی خاوێن ڕابگرێت، هەروەها ناوی فیران تۆرێس لەڕیزبەندیی پڕۆفیشناڵەکانی خولی ئیسپانیا ناونووسبکات”.

ئومتیتی لە وەرزی 2016/2017وە پەیوەندی بە یانەی بەرشلۆنەوە کردووە، 133 یاریی بەدرێسی یانە کەتەلۆنییەکەوە کردووە، دوو گۆڵی تۆمارکردووە و تەنها گۆڵێکی ڕەخساندووە.

بابەتی پێشتر

هۆشیار زێباری: كاندیدمان بۆ پۆستى سه‌رۆك كۆمار نابێت

بابەتی دواتر

کێیزا کۆتاییهات و ئیتاڵیا و یوڤانتۆس زیانیان بەردەکەوێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕۆما دەستبەرداری سپینازۆلا دەبێت؟

بەرگریکاری ئیتاڵیا، لیۆناردۆ سپیانزۆلا لە یاریزانێکی ناجێگیرەوە بووەتە ئەو ئەستێرەیەی یانەی ڕۆما دەستبەرداری نابێت. سپینازۆلا وەرزی 2012 لە…
Total
0
Share