چۆپانی ئێران ناسناوی “مستەر ئۆڵیمپیا”ی بەدەستهێنا

لەشجوانی ئێرانی، هادی چۆپان خەڵاتی “مستەر ئۆڵیمپیای 2022″ی تایبەت بە پاڵەوانی بواری لەشجوانی بەدەستهێنا.

پاڵەوانێتی “مستەر ئۆڵیمپیا” هاوشێوەی پاڵەوانێتی جیهانییە لە بوارە جیاوازەکانی وەرزشدا، ساڵانی ڕابردوو ناسناوەکە لەلایەن “بیگ” ڕامی میسڕییەوە قۆرخ کرابوو، بەڵام بۆ وەرزی 2022 پاڵەوانێکی ئێرانی توانی خەڵاتەکە لە چنگی زەبەلاحەکەی میسڕ و چەندین زەبەلاحی دیکەی ئەمریکا و جیهان دەربکات.

چۆپان بۆ یەکەمجار پلەی یەکەمی لەشجوانی بەدەستهێنا، پلەی دووەمیش بۆ دێریک لۆنسفۆردی ئەمریکی بوو، نیک واڵکەری بەریتانی سێیەم و براندۆن کاریی ئەمریکی چوارەم بوون.

سەیر لەوەدابوو، مەمدوح ئەلسبەیعیی میسڕی و ناسراو بە “بیگ ڕامی” کە پاڵەوانی وەشانی 2020 و 2021 بوو، پلەی پێنجەمی بەدەستهێنا.

بابەتی پێشتر

گەرمیان.. بەهۆی تەقینەوەی مۆبایلەوە مێردمنداڵێک گیانیلەدەستدا

بابەتی دواتر

ماکرۆن ئامادەی فاینەڵە و سەرۆکی ئەرجەنتین لە ماڵەوەیە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share