لەسەر راسپاردەی سەرۆكی یەكێتی (پێنجوێن و رازیانە) سەوز دەكرێن

هەڵمەتی نیشتمانيی ڕواندنی یەك ملیۆن نەمام و سەوزكردنی كوردستان لەسەر بڕیار و ڕاسپاردەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەردەوامە و ئەمڕۆش هەڵمەتی نەمام ڕواندن لە سنووری دوو پڕۆژەی دارستانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی دارستان و پاوانی سلێمانی بەڕێوەچوو.

لەمیانی بەشداریكردنی لە هەڵمەتەكەدا زانا رەحمان قائیمقامی قەزای پێنجوێن وێڕای ئەوەی بە گرنگییەوە باسی لەم هەڵمەتە نیشتمانییە كرد داواكارییەكی ئاراستەی لایەنە حزبی و سەرمایەدارەكان كرد كە بە هەمان شێوە پڕۆژەی لەو شێوەیە جێبەجێبكەن، بەشداربن لە پاراستنی ژینگەی كوردستان و وتیشی خەڵكی پێنجوێن بە گرنگییەوە لێی دەڕوانن و سوپاسی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی دەكەن بۆ بەسەركردنەوەی قەزاكەیان.

هاوكات حسێن حەمە كەریم نوێنەری نووسینگەی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، ئەمڕۆ قۆناغێكی تری هەڵمەتەكەمان گەیاندە سنووری دوو پرۆژەی دارستانی گرنگ كە ئەوانیش پرۆژەی دارستانی كێلو و سەر بە هۆبەی دارستان و پاوانی پێنجوێن و پاركی دارستانی رازیانە بوون كە توانیمان بڕێكی باش نەمامی تێدا بڕوێنین.

وتیشی، پێنجوێن ناسراوە بە زۆريی رووبەری دارستانی سروشتی لەگەڵ ئەوەشدا پلانی بەڕێوەبەرایەتیی دارستان و پاوانی سلێمانی زیادكردنی رووبەری دارستانی دەستكردی لە خۆگرتووە بۆیە هەڵمەتەكە قەزاكەی گرتەوە.

هەر لەو بارەیەوە عەلی ئەحمەد نوێنەری بەڕێوەبەرایەتیی دارستان و پاوانی سلێمانی رایگەیاند، لە هەڵمەتەكەدا ڕەچاوی ئەوەكراوە كە بەپێی چڕيی دانیشتووان و دابەشبوونی، نەمامی پێویست بۆ ناوچەكان دابینبكرێت لە پێناو فەراهەمكردنی ژینگەیەكی لەبار و تەندروست بۆ دانیشتووانەكەی.

بابەتی پێشتر

لە رووداوێکی هاتوچۆدا دوو کەس برینداربوون

بابەتی دواتر

گەنجێكی كەلاری چوار جار ناوی دەچێتە کتێبی گینسەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە رووداوێكی هاتوچۆدا كەسێك برینداربوو

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی چەمچەماڵ رایدەگەیەنێت، لە رووداوێكی هاتوچۆدا لەسەر رێگای كەركوك- سلێمانی كەسێك برینداربوو. بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی چەمچەماڵ…
Total
0
Share