رەگەزنامەی هەولێر هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە و رایدەگەیەنێت، کە لەمەودوا سیستەمی نۆرەگرتن دەبێتە شێوازی ئەلکترۆنی.
بەڕێوەبەرایەتیی رەگەزنامە و باری شارستانی هەولێر رایگەیاند، هاوڵاتییانی هەولێر و دەورووبەری ئاگاداردەکەینەوە لە ئەمڕۆوە رۆژی سێشەممە، نۆرەگرتنی ئەلكترۆنی بۆ مامەڵەی كارتی نیشتمانی لە سەرجەم فەرمانگەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتییەكەماندا دەستپێدەکات.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، هیچ مامەڵەیەک بەبێ نۆرەگرتنی ئەلکترۆنی بەڕێناکرێت و پێویستە هاوڵاتییان کارتی بانکییان پێبێت بە مەبەستی پارەدان.
هاوکات، بۆ زانیاری زیاتر دەربارەی شێوازی نۆرەگرتن کلیک لەم لینکە بکەن.