بە تۆمەتی ناوزڕاندن سێ تۆمەتبار دەستگیرکران

به ‌تۆمه‌تی‌ ته‌شهیر و ناوزڕاندنی‌ هاوڵاتییان لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان، مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ سه‌یدسادقی‌ سه‌ر به‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ سه‌یدسادق سێ تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، “دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ چه‌ند هاوڵاتییه‌ك سكاڵای یاساییان تۆماركرد كه‌ له ‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ته‌شهیر و سوكایه‌تییان پێده‌كرێت ‌و ناویان ده‌زڕێنرێت، ده‌ستبه‌جێ هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان بۆ دۆزینه‌وه‌ و ده‌ستگیركردنی‌ تۆمه‌تبار دەستپێكرد، پاش وه‌رگرتنی‌ بڕیاری‌ دادوه‌ر، مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ سه‌یدسادقی‌ سه‌ر به‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ سه‌یدسادق توانیان تۆمه‌تباران بدۆزنه‌وه ‌و ده‌ستگیریان بكه‌ن”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “تۆمه‌تباران بە ناوەکانی (ئـ، ئـ ع – هـ، هـ، ش – ش، س، ع) دانیان به‌تاوانه‌كه‌یاندا ناوه‌ و لە ئێستادا بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی دوو ی خراپ بەکارھێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن راگیراون‌ و لێكۆڵینەوەكان لەگەڵیاندا بەردەوامە”.

بابەتی پێشتر

رووداوێکی سەختی هاتوچۆ مردنی کەسێکی لێکەوتەوە

بابەتی دواتر

بەپێ لە هەولێرەوە بەرەو مەزاری نەمران بەڕێکەوت لە رێگەدا تەندروستی تێکچوو

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان: کشانەوەی کاندیدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان راگیراوە

وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، بەهۆکاری هونەری و یاسایی بڕیاردراوە دەرگای کشانەوەی کاندیدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان نەکرێتەوە. جومانە…
Total
0
Share