ڕیاڵ مەدرید لەبارەی تێوەگلانی بەرشلۆنە بە دۆسییەی بەرتیلدان ڕاگەیاندراوێکی بڵاودەکاتەوە

یانەی ڕیاڵ مەدرید لەسەر پێشهاتەکانی دۆسیەی بەرشلۆنە و نیگرێرا، بڕیاریدا سبەینێ یەکشەممە کۆبوونەوەیەکی یەکلاکەرەوە ئەنجامبدات.

یانەی شاهانە لەبارەی کەیسی تێوەگلانی بەرشلۆنە لە دۆسیەی بەرتیلدان بە لیژنەی ناوبژیوانان، ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، ” بە لەبەرچاوگرتنی ئەو تۆمەتە مەترسیدارانەی لەلایەن داواکاری گشتیەوە خراونەتە پاڵ یانەی بەرشەلۆنە و دوو سەرۆکی ئەو یانەیە بە گومانی گەندەڵی، هەروەها پەیوەندییەکانیان لەگەڵ جێگری سەرۆکی پێشووی لیژنەی تەکنیکی ناوبژیوانان، خۆسێ نێگریرا، سەرۆکی یانەی شاهانە بەپەلە سبەی یەکشەممە کۆبوونەوەیەک لەگەڵ دەستەی کارگێڕی ئەنجام دەدات بۆ ئەوەی بڕیارێک بدات، بڕیارێک سەبارەت بەو ڕێکارانەی کە یانەکە بە گونجاوی دەزانێت لەم ڕووەوە.”

بابەتی “کەیسی نیگرێرا” لە ئیسپانیا گەورەتر بووە، پێشبینی دەکرێت دادگا سزای توند بەسەر یانە کەتەلۆنییەکەدا بسەپێنێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) سیتی گواردیۆلا پاریسی لە چامپیۆنزلیگ کردە دەرەوە و یەکەم بلیتی ئیستانبوڵی بڕی

ئەمشەو، سێشەممە لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی گەڕانەوەی قۆناغی نیوەی کۆتایی چامپیۆنزلیگ، یانەی مانچستەر سیتی ڕوبەڕووی پاریس سان جێرمان بووەوە…
Total
0
Share