جوڵەی ڤیراتی لە ساتی ئاڕاستەکردنی پەناڵتیەکەی مێسی گومانی دروستکردووە

بەپێی یاسا دەبێت ناوبژیوان پەناڵتییەکەی لیۆ مێسی بەرانبەر پاریس سانت جێرمان دووبارە بکاتەوە

یانەی بەرشلۆنە لە کۆتا ڕوبەڕوبوونەوەدا بەرانبەر یانەی پاریس سانت جێرمان ئاستێکی ناوازەی پێشکەشکرد، ئەوەش بووە جێی ڕەزامەندی میدیاکانی هەرێمی کەتەلۆنیا سەرەڕای ئەوەی ماڵئاواییان لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا کرد.

ڕۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ بە وێنە ساتی ئاڕاستەکردنی پەناڵتییە لەدەستدراوەکەی لیۆ مێسی بڵاوکردووتەوە و ئاماژەی کردووە، کە لە ساتی ئاڕاستەکردنی تۆپدا ڤیراتی ناوچەی سزای تێپەڕاندووە،

وەک لە وێنەکاندا دەردەکەوێت، ڤیراتی نیوە بازنەی بەردەم ناوچەی سزای تێپەڕاندووە، لە ڕووی یاساییەوە جموجۆڵی ناوەندکارە ئیتاڵیەکە تێپەڕاندنی ناوچەی یاساییە و دەبێت لێدانەکە لە ئەگەری تۆمارنەکردنیدا دووبارە بکرێتەوە.

ساتی ئاڕاستەکردنی پەناڵتی لەلایەن لیۆ مێسی بەرانبەر پاریس سانت جێرمان

وەک ئاشکرایە لیۆ پەناڵتیەکە لەدەستدەدات، بەپێی یاسا دەبێت دووبارە بکرێتەوە، بەڵام لەو ساتەدا ناوبژیوانانی (ڤار) تەنها سەرنجیان خستووەتە سەر پێگەی کیلۆر ناڤاس تاوەکو بزانن هێڵی تێپەڕاندووە یان نا، وەک دەردەکەوێت کێشە لە جوڵەی ناڤاسدا نییە، بەڵکو ڤیراتی لە یاساکان لایداوە.

بەپێی یاسا کارپێکراوەکانی تۆپی پێ، هەر یاریزانێک لە ساتی ئاڕاستەکردنی پەناڵتیدا ناوچەی سزا تێپەڕێنێت، ئەگەر ئەو یاریزانە لە تیمی ڕکابەربێت دەبێت پەناڵتیەکە دووبارە بکرێتەوە (ئەگەر گۆڵ نەبێت).

بابەتی پێشتر

سلێمانی.. تا ئێستا 200 هەزار پێوەری زیرەكی كارەبا بەستراوە

بابەتی دواتر

چین و ڕوسیا پلانێك بۆ ناردنی وێستگەیەك بەرەو مانگ ئاشكرادەكەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share