کلۆپ و کۆنتی داوای گۆڕانکاری لە کاراباو کەپ دەکەن

ڕاهێنەرانی یانەکانی لیڤەرپوڵ و تۆتنهام داوایان لە بەرپرسانی تۆپی پێی ئینگلتەرا کردووە، یارییەکانی قۆناغی نیوەی کۆتایی کاراباو کەپ بۆ یەک یاری کەمبکەنەوە.

ڕاهێنەری ئەڵمانی یانەی لیڤەرپوڵ، یۆرگن کلۆپ ڕایگەیاندووە، “پێمباشە قۆناغی نیوەی کۆتایی کاراباو بە یەک یاری ئەنجامبدرێت، بەڵام وەک دیارە بۆچوونەکانی ئێمە گرنگیی پێنادرێت”.

لەلایەکی دیکەوە ئەنتۆنیۆ کۆنتی ڕایگەیاندووە، “ڕەنگە وا باشتربێت قۆناغی نیوەی کۆتایی بە یەک یاری بکرێت، بەتایبەت لەم بارودۆخەدا کە بەسەر یانە و یاریزانان هاتووە، لەگەڵ ئەوەشدا پێویستە ڕێز لە یاسا بگرین”.

لە قۆناغی نیوەی کۆتایی کاراباو کەپ، یانەی لیڤەرپوڵ بەرامبەر ئارسیناڵ یاریدەکات، تۆتنهامی کۆنتی-ش بەرامبەر چێڵسی یاریدەکات، بڕیارە یارییەکانی ئەو قۆناغە بە سیستمی چوون و گەڕانەوە ڕیکبخرێت، بەڵام زۆریی یارییەکان کێشەی بۆ هەندێک لە یانە گەورەکان دروستکردووە.

لە کۆی 10 یاریی هەفتەی ڕابردووی پریمەرلیگ، شەش یاری دواخران، بەتەنها یانەی تۆتنهام سێ یاریی دواخراوی هەیە و چەندین یاریزانی لیڤەرپوڵ تووشی کۆرۆنا بوون، بەم هۆیەوە سازکردنی کاراباو کەپ بەو چڕییە کێشە لە خشتەی یارییەکاندا دروستدەکات.

بابەتی پێشتر

ئەلۆنسۆ خۆشحاڵە بە گەڕانەوەی بۆ فورمولا 1

بابەتی دواتر

2022 ساڵی بنزیمە دەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share