پێشبینییەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی ئاشكراكران

كەشناسیی هەرێم پێشبینییەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی ئاشكرادەكات و دەڵێت، ئاسمان لەنێوان پەڵەهەور و نیمچە هەوردا دەبێت.

بەشی پێشبینیی كەشوهەوای سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروستبوونی هەندێ پەڵەهەور.

ئەوەشی خستەڕوو، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوی رۆژی پێشوو.

دەربارەی پێشبینییەكانی كەشوهەوای سبەی یەكشەممەش دەڵێت، ئاسمان ساماڵ دەبێت لە کاتەکانی ئێوارەدا دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور.

هەروەها پلەکانی گەرما بە یەك تا دوو پلەی سیلیزی بەرزدەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراو ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 23
سلێمانی : 21
دهۆک : 23
کەرکوک : 25
هەڵەبجە : 23
زاخۆ : 23
سۆران : 21
گەرمیان : 26

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ھێزەکانی کۆماندۆ ڕوونكردنەوەیەكی لەبارەی پەرلەمانتارێك و ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگاوە بڵاوكردەوە

ھێزەکانی کۆماندۆ، ڕوونكردنەوەیەكی لەبارەی پەرلەمانتارێك و ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگاوە بڵاوكردەوە و دەڵێت، “ئامانجیان گێرەشێوێنی بووە”. دوێنێ ڕزگار محەمەد…
زیاتر ببینە

ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی دوو كەسی دەستگیركرد كە دراوی ساختەیان پێبووە

ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ڕایگەیاند، کەسێكیان دەستگیركردووە دراوی ساختەی پێبووە و ویستوویەتی ساغیبکاتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا…
Total
0
Share