بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر رایگەیاند، بە هاوبەشیی دەزگای دژەتیرۆری عێراق دوو تۆمەتباریان دەستگیرکردووە.
لە راگەیەندراوێکدا دژەتیرۆر ئاشکرایکرد، “هێزەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر CTG بە هاوبەشی دەزگای دژەتیرۆری عێراق ICTS ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشیان ئەنجامدا”.
ئاماژە بەوە کراوە، “پاڵپشت بە زانیارییە هەواڵگرییەکان، لە گوندی (یارەقون) سەر بە ناحیەی ڕەشادی قەزای داقوق لە پارێزگای کەرکوک، توانرا دوو تۆمەتبار بەناوەکانی (ئـ،ج،ئـ)(ع،ئـ،ج) دەستگیربکرێن”.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، تۆمەتبارەکان رادەستی دەسەڵاتیی یاسایی کران بەمەبەستی ئەنجامدانی رێکارە یاساییەکان.