كۆچەر جەمال: ئاستی ئاوی بەنداوی دوكان 46 سانتیمەتر زياديكردووە

بەڕێوەبەری بەنداوی دوكان رایدەگەیەنێت، لە ماوەی 48 كاتژمێری رابردوودا لە بەنداوی دوكان 46 سانتیمەتر ئاستی ئاو زیادیكردووە و لە سنووری قەزاكەش 60 ملم باران لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا باریوە.

كۆچەر جەمال، بەڕێوەبەری بەنداوی دوكان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە ماوەی 48 كاتژمێری رابردوودا لە بەنداوی دوكان 46 سانتیمەتر ئاستی ئاو زیادیكردووە كە لە سنووری قەزاكەش 60 ملم باران لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا باریوە.

راشیگەیاند، بۆ ئەمساڵ كۆی گشتیی بارانبارین لە سنووری قەزای دوكان 353 ملم بارانباریوە و ئێمە پێویستمان بە 600 ملم-ە، بەڵام مانگی ئازار و نیسان وەرزی بارانبارینە و ئومێد دەكەین بڕێكی باش باران ببارێت و مەترسیی وشكەساڵی تێپەڕێنین .

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە دەروازەی نێودەڵەتیی پەروێزخان دەستگیرا بەسەر 22 تۆن دوگی ئاژەڵدا

بەڕێوەبەرایەتیی كۆمەڵگەی دەروازەی نێودەڵەتیی پەروێزخان رایگەیاند، لەلایەن كارمەندانی هێزەكانی یاریدەدەرێتیی ئاسایشی دەروازەی پەروێزخانەوە، دەست بەسەر بارهەڵگرێكی بەڕاد لەجۆری…
Total
0
Share