سروە محەمەد: ڕەزامەندیی کۆتایی لەسەر دابینکردنی پڕۆژەی ئاوی خانەقین وەرگیرا

سروە محەمەد، بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، ڕەزامەندیی کۆتایی لەسەر دابینکردنی پڕۆژەی ئاوی خانەقین وەرگیراوە.

وتیشی، پڕۆژەکە بە گوژمەی 110 ملیار دینار لە ڕێگەی قەرزی پەرەپێدانی ئەڵمانییەوە جێبەجێدەکرێت.

سروە محەمەد ئاشکراشیکرد، لە ماوەیەکی نزیکدا ڕێکارە ڕەسمی و مەیدانییەکانی پڕۆژەکە دەستپێدەکەن و دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share