ئینستگرام کێشەی تێکەوت

لە شەوی رابردووەوە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستگرام کێشەیەکی تەکنیکی تێکەوتووە و تا ئێستا کۆمپانیای مێتا هیچ لێدوانێکی لەبارەوە نەداوە.

لە شەوی رابردووە هەزاران کەس لە سەرانسەری جیهانەوە کێشەی تەکنیکیان لە بەکارهێنانی تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستگرام بۆ دروستبووە، هاوکات 40 هەزار راپۆرتیش بۆ کۆمپانیای مێتا لەبارەی کێشەکەوە نێردراون.
لە هەمان کاتدا هەزاران هاشتاگی Instagramdown بڵاوکراونەتەوە، بەڵام کۆمپانیای مێتا هیچ لێدوانێکی لەبارەوە نەداوە.

لای خۆیەوە ئاژانسی هەواڵی بلومبێرگ ئاشکرایکرد، “لە دوای کاتی کارکردنی ئاسایی کۆمپانیاکە مێتا وەڵامی ئەو داواکارییانە ناداتەوە کە ئاراستەی دەکرێن.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمپانیایەکی چینی دەیەوێت پڕۆسێسەری تایبەت بە خۆی درووستبکات

کۆمپانیای شاومی چینی، سەرقاڵی درووستکردنی پڕۆسێسەرێکی تایبەت بە خۆیەتی بۆ مۆبایلە زیرەکەکانی. بەگوێرەی ئاژانسە هەواڵییە تەکنلۆژییەکانی چین، کۆمپانیای…
Total
0
Share