ئاگادارییەك لە كەشناسیی سلێمانییەوە

بەڕێوەبەری كەشناسی و بومەلەرزەزانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بارانبارینی بەلێزمە و هەورەبروسكە تا بەرەبەیانی رۆژی پێنجشەممە بەردەوام دەبێت.

ئاسۆ كەمال بەڕێوەبەری كەشناسی و بومەلەرزەزانیی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە كاتژمێر 9ی بەرەیانی رۆژی چوارشەممەوە تا درەنگانی شەوی رابردوو 29.9 ملم بارانباریوە و پێشبینیدەكرێت تا بەرەبەیانی رۆژی پێنجشەممە بارانی بەخوڕ و هەورەبروسكە بەردەوامدەبێت و لە ڕۆژی پێنجشەممە بارانی مامناوەند دەبارێت و دوو سبەی كەشوهەوا ئاسایی دەبێتەوە.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) بایرن، پاریسی لە چامپیۆنزلیگ کردە دەرەوە و میلان گەڕایەوە چێوەی گەورەکان

بابەتی دواتر

هاتوچۆی سلێمانی چەند رێنماییەك بە شۆفێران دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share