دەزگای ئاسایشی هەرێم: 30 تۆن دەرمان و پێداویستیی پزیشکیی ماوە بەسەرچوو لەناوبران

لۆگۆی دەزگای ئاسایشی هەرێم

دەزگای ئاسایشی هەرێم بڵاویکردەوە، 30 تۆن دەرمان و پێداویستیی پزیشکیی ماوە بەسەرچوو لەناوبران کە لە ماوەی رابردوودا دەستیان بەسەرداگیرابوو.

دەزگای ئاسایشی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە رێگای چاودێریی لیژنە تایبەتەکانەوە بڕی 30 تۆن دەرمان و پێداویستی پزیشکی ماوەبەسەرچوو و بێ کوالێتی دەستبەسەرداگیراو بەشێوەیەکی زانستی لەناوبرد، سەرجەم دەرمان و کەرەستە پزیشکییەکان بەشێوازێکی نەشیاو گواسترابوونەوە و کۆگا کرابوون و شیاوی بەکارهێنان نەبوون.

ئاماژەی بەوەشکرد، 19 ی ئەم مانگە بەبڕیاری دادوەر، بەشی دامودەزگا و بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی راپەڕین، بەنوێنەرایەتی لیژنەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی راپەڕین، سەرجەم دەرمان و کەرەستەکان بەشێوەیەکی زانستی لەناوبران.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چرۆ حەمەشەریف: رێژەی یاسایی ئەندامانی ئەنجومەن بۆ دەنگدان بە پرۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە تەواوە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رایگەیاند، “رێژەی یاسایی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ دەنگدان بە پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە تەواوە”. چرۆ…
Total
0
Share