نوخشە ناسیح: هیوادارین بە پارێزگابوونی هەڵەبجە بووژانەوە و ئارامی و هەلی کار بەدوای خۆیدا بهێنێت

بەبۆنەی بە پارێزگابوونی شارەکەوە، نوخشە ناسیح پارێزگاری هەڵەبجە رایگەیاند، “سوپاسی سەرجەم فراکسیۆنە کوردییەکان و هەموو ئەو کەسایەتی و لایەنانە دەکەین کە پاڵپشت بوون بۆ پەسەندکردنی پرۆژە یاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە”.

نوخشە ناسیح، پارێزگاری هەڵەبجە رایگەیاند، بەبۆنەی بە پارێزگابوونی هەڵەبجە وەک  19ەمین پارێزگای عێراق گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی هاوڵاتییانی شارەکە و کەسوکاری شەهیدان و سەرجەم چین و توێژەکان دەکەین.

ئاماژەی بەوەشدا، سوپاسی سەرجەم فراکسیۆنە کوردییەکان و هەموو ئەو کەسایەتی و لایەنانە دەکەین کە پاڵپشت بوون بۆ پەسەندکردنی پرۆژە یاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە، و داواکارین هەمیشە لە پاڵپشتی و پشتیوانیکردنی شارەکە بەردەوام بن.

ئەوەشی خستەڕوو، لە کۆتاییدا خۆمان بە خۆشحاڵ دەزانین کە لە دوای چاوەڕوانییەکی زۆر پڕۆژە یاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە جێبەجێکرا، و هیوادارین بە پارێزگابوونی شارەکە بووژانەوە و ئارامی و هەلی کار بەدوای خۆیدا بهێنێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

“كێشەكە چارەسەر دەكرێت”‏
ڕاگرتنی بەنزینەكەی بەغداد چ كاریگەرییەكی لەسەر نرخ دەبێت؟

وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی هۆكاری ڕاگرتنی ناردنی بەنزینە 690 دینارییەكەی بەغداد بۆ سلێمانی ئاشكرادەكات و دەڵێت، “ڕاگرتنی بەنزینە عێراقییەكە…
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: بەپارێزگابوونی هەڵەبجە قەرەبوویەکی بچووکە بەرامبەر ئەو قوربانییەی داویەتی

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ قەیس خەزعەلی رایگەیاند، بەپارێزگابوون و ئاوەدانکردنەوەی هەڵەبجە ئەرکی هەموولایەکە و پێویستە بەرپرسانە…
Total
0
Share