بەڕێوەبەری گشتیی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەروەردە و زانست و رۆشنبیری لە عێراق ئاشکرای کرد، رێکخراوەکەیان پڕۆژەیەک بۆ نۆژەنکردنەوەی شوێنەواری دێرین و میراتی شاری موسڵ پەسەند دەکات، کە لە ماوەی ساڵانی رابردوودا وێرانبوون.
ئۆدری ئازولای رایگەیاندووە، “یونسکۆ ئارەزووی فراوانکردنی ئاسۆی هاوکاری لەگەڵ عێراق دەکات لە بوارەکانی رۆشنبیری، پەروەردە و زانستدا، ئەرکی سەرشانیشمانە هاوکاریی عێراقییەکان بکەین بۆ گەڕاندنەوەی میرات و کەلتوری دێرینیان”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “لەکاتی سەردانی مۆزەخانەی نیشتمانیی عێراقدا پێشانگای شوێنەواریم بینی کە بۆ سەردەمە مێژووییە جیاوازەکان دەگەڕێتەوە”.
وەزیری رۆشنبیریی عێراق رایگه یاند “پڕۆژه ی داهاتوو له نێوان عێراق و یونسکۆدا هه یه که په یوه ندیدار به نۆژه نکردنه وه و پاراستنه وه ی شوێنه وارییه کان له پارێزگاکانی عێراق له نێویشیاندا به غدای کۆن و مۆزه خانه ی نیشتیمانی عێراق”.