زیاد جەبار: پێكهاتە دەبێت نوێنەرایەتیی راستەقینەی پێكهاتەكەی بكات نەك یەكێتی و پارتی

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی رایدەگەیەنێت، سبەی كۆبوونەوەی دووەمی هەردوو دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتی و پارتی ئەنجامدەدرێت و دەشڵێت، پێكهاتە دەبێت نوێنەرایەتیی راستەقینەی پێكهاتەكەی بكات نەك یەكێتی و پارتی.

زیاد جەبار، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، سبەی كۆبوونەوەی دووەمی هەردوو دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتی و پارتی بۆ تاوتوێكردنی هەمواری یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ئەنجامدەدرێت.

وتیشی، “یاسای ئێستای هەڵبژاردن كۆنە و هەر لە سەرەتای ئەم خولەوە داوامانكردووە هەمواربكرێتەوە، بۆ ئەوەش یەكێتی لەگەڵ كۆمەڵێك لە هێزە سیاسییەكان پێكەوە پرۆژەیەكمان ئامادەكردبوو بۆ هەمواری یاساكە”.

لە پرۆژە پێشنیاركراوەكەدا 26 ماددە هەمواركراوەتەوە، بەشێوەیەكی گشتی بۆ ئەوەیە هاوڵاتی لە هەرێم كاتێك دەنگەكەی دەخاتە سندوقەوە، دڵنیابێت لەوەی دەنگەكەی پارێزراوە، زیاد جەبار وای وت. ئەوەشی خستەڕوو، یەكێكیش لە خاڵەكانی هەموارەكە سەبارەت بە پێكهاتەكانە.

زیاد جەبار بۆچوونی حزبەكەشی خستەڕوو وتی، “یەكەم پێكهاتە لە هەرێمی كوردستان دەبێت نوێنەرایەتیی راستەقینەی پێكهاتە بكات لە هەرێم، نەك نوێنەرایەتیی یەكێتی و پارتی و حزبە سیاسییەكانی دیكە”.

خاڵی دووەمیش بەپێی وتەی ئەو ئەوەیە كە هەموو پێكهاتەكان لە هەرێم مافیان هەیە بەشداری بكەن، بەجۆرێك مەسیحییەكانی سلێمانی و توركمانەكانی گەرمیانیش مافیان هەیە بەشداربن.

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی سەبارەت بە ئەنجامی كۆبوونەوەی یەكەمیان روونیكردەوە، “كۆمەڵێك خاڵی بنەڕەتی لێكتێگەیشتن و نزیكبوونەوەمان هەیە و رێككەوتووین لەسەری، بەڵام ئەوانیش پێویستیان بە وردەكاری و هەنگاوی هونەری هەیە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

به‌ڕێوه‌به‌ری‌ سه‌نته‌ری‌ میترۆ: گوماندەکرێت حزبێکی دیاریکراو لەپشت هێرشە ئەلیکترۆنییەکانەوە بێت بۆسەر میدیاکانی سلێمانی

به‌ڕێوه‌به‌ری‌ سه‌نته‌ری‌ میترۆ رایدەگەیەنێت، حکومەت دەتوانێت زۆر بە ئاسانی بکەرانی پشت هێرشە ئەلیکترۆنییەکان بۆسەر میدیاکانی سلێمانی ئاشکرابکات، گومانیشدەکرێت…
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: سەرۆک بافڵ پشتیوانیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی بۆ سەرخستنی پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا دووپاتکردەوە

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی، پێشوازییان لە سەرۆکی دەزگای هەواڵگری نیشتمانیی تورکیا کرد. قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی…
Total
0
Share