بهڕێوهبهری سهنتهری میترۆ رایدەگەیەنێت، حکومەت دەتوانێت زۆر بە ئاسانی بکەرانی پشت هێرشە ئەلیکترۆنییەکان بۆسەر میدیاکانی سلێمانی ئاشکرابکات، گومانیشدەکرێت حزبێکی دیاریکراو لەپشت هێرشە ئەلیکترۆنییەکانەوە بێت.
دیاری محەمەد، بهڕێوهبهری سهنتهری میترۆ بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “جۆر و کاتی هێرشەکان ئەو گومانانە زیاددەکەن کە سەرجەمیان بەشێوازێکی رێکخراو و پلان بۆداڕێژراو ئەنجامدراون، پلان دانراوە لە کاتی بانگەشە ئەم میدیایانە پەکبخرێن تاوەکو توانای لایەنەکان بۆ گەیشتن بە هاوڵاتییان سستبکرێت، چونکە دەزانن لەم رێگەیەوە چیتر لایەنەکان ناتوانن دەنگیان بگاتە لایەنگرەکانیان، بەمەش روونە کە کێ و چ حزبێک لەپشت ئەم هێرشانەوەیە”.
دەشڵێت، “نەک تەنیا میدیاکان بەڵکو رۆژنامەنووسانیش رووبەڕووی ئەم هێرشانە بوونەتەوە، جا لە رێگەی هێرشی ئەلیکترۆنییەوە بێت یاخود دادگایکردنیان لەسەر تۆمەتی بێبنەما”.