بەرپرسی “شانە نوستووەکانی داعش” لە کەرکوک دەستگیركرا

بەرپرسی “شانە نوستووەکانی داعش” لە پارێزگای کەرکوک لەلایەن ھێزەکانی ئاژانسی ھەواڵگریی سەربە وەزارەتی ناوخۆی عێراق، دەستگیرکرا.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشكرایكردووە، “ھێزەکانی ئاژانسی ھەواڵگریی سەربە بەڕێوبەرایەتیی ھەواڵگریی کەرکوک، گەورە تیرۆریستێکیان بە ناوی (ئەبو تەڵحە) لە پارێزگای کەرکوک دەستگیرکردووە کە بەپێی مادەی 4ی تیرۆر بە تۆمەتی ئەندامبوون لە داعش داواکراوبوو”.

گەورە تیرۆریستە دەستگیرکراوەکە، بەرپرسی شانە نوستووەکانی داعش بووە لەنێوان پارێزگاکانی کەرکوک و نەینەوادا.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، دەستگیرکراوەکە لەمیانی لێکۆڵینەوە بەراییەکاندا، دانی بەوەداناوە کە بەشداری لە ھاندان دژبە ھێزەکانی پێشمەرگە کردووە لە چیای باشیک، ھەروەھا بەشداریشیکردووە لە شەڕەکانی دژبە ھێزە ئەمنییەکان لە بەشی ڕۆژھەڵاتی موسڵ.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە دهۆك هیچ كێشەیەك لە وەرگرتندا نەبووە
وەزیری خوێندنی باڵا: ئەمساڵ ڕەنگە بتوانین بە پینە و پەڕۆ چارەسەری بكەین، بەڵام

وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دڵنیایی دەداتە ئەو دەرچووانەی 99یان هێناوە لە پزیشكیی گشتی وەرنەگیراون، دەڵێت، كێشەكەیان…
Total
0
Share