ئەندامێكی سەركردایەتیی یەكێتی گیانیلەدەستدا

ئیكرام عەلی هیدایەت

ئەمڕۆ ئیكرام عەلی، ئەندامی سەركردایەتیی یەكێتی دوای تووشبوونی بە پەتای کۆرۆنا گیانیلەدەستدا.

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئیكرام عەلی ئەمین، ئەندامی سەركردایەتی و لێپرسراوی بۆردی تێكۆشەرانی سەر بە مەكتەبی شەهیدان و تێكۆشەرانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان گیانیلەدەستدا.

لای خۆیەوە بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێكی بڵاوكردەوە و تیایدا وێڕای گەیاندنی پرسە و سەرەخۆشی و ھاوخەمی قوڵی بە خانەوادە و کەسوکار و ھەڤاڵانی یەکێتی دەڵێت، “مامۆستا ئیکرام، پێشمەرگەی دێرین و سوارچاکێکی گەرمیانی و یەکێتییەکەی مام بوو، کە بەشێکی زۆری تەمەنی بەخشییە خەبات و شۆڕشی نوێ و بۆ ساتێکیش دانەبڕا لە کۆڕی خەبات و ھەمیشە لە بەرەی گەلەکەی بوو. سەرباری ئەوەی بنەماڵەکەشیان تێکۆشەر و قوربانی بەخش بوون، ھەمیشە لە ھەر ئەرک و بەرپرسیارێتییەکدا بووبێت بەوپەڕی دڵسۆزی و ئەمانەتەوە بەجێیدەگەیاند و لەجێی متمانەی ھەمووشمان بوو”.

بافڵ جەلال تاڵەبانی دووپاتیشیدەكاتەوە، لەدەستدانی ھەڤاڵێکی وەھامان لە ناخەوە نیگەرانیکردین و خۆمان بە بەشداری ئەم خەم و ماتەمە دەزانین.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری پەروەردە دەربارەی لابردنی پەروەردەی ئیسلامی ڕوونكردنەوە دەدات

وەزیری پەروەردە دەنگۆی لابردنی خوێندنی پەروەردەی ئیسلامی لە قۆناغەكانی خوێندن ڕەتدەكاتەوە. ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردەی هەرێم ڕوونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە…
Total
0
Share