بانكی ناوەندی ئەمڕۆ 216 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە

لەگەڵ دەستپێكردنی مامەڵە داراییەكاندا، ئەمڕۆ سێشەممە بانكی ناوەندیی عێراق 216 ملیۆن و زیاتر لە 705 هەزار دۆلاری خستە بازاڕەوە.

ئەو دۆلارەی ئەمڕۆ بانكی ناوەندی فرۆشتوویەتی بە بانكەكان و سەرمایەداران و هاوڵاتییان، بەراورد بە ماوەی رابردوو بڕەكەی زیاترە، تەنانەت جیاوازییەكی زۆری لەگەڵ بڕی دۆلاری فرۆشراوی دوێنێدا هەیە كە 172 ملیۆن دۆلار بوو.

ماوەی چەند رۆژێكە بەهای دۆلار لە بازاڕەكانی ئاڵوگۆڕكردنی دراو لە هەرێمی كوردستان و عێراق روو لە هەڵكشانی زیاترە، كاربەدەستانی حكومەتیش جەختدەكەنەوە كە ناجێگیرییەكی كاتییە و هاوسەنگی بۆ بازاڕی دراو دەگەڕێننەوە.

بابەتی پێشتر

وەزیری بەرگریی ئەمریكا بە سەردانێكی رانەگەیەندراو گەیشتە بەغداد

بابەتی دواتر

نوێترین لێدوانی مێسی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت بەرزبووەوە

لە دوای بەڵێنەکانی سعودیە بۆ کەمکردنەوەی بڕی بەرهەمهێنان ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی. ئەمڕۆ…
Total
0
Share