زەویی نیشتەجێبوون بەسەر یاریزانانی هەڵبژاردەی عێراقدا دابەشكران

ئەمڕۆ دووشەممە لە شارەداریی بەغداد، زەویی نیشتەجێبوون بەسەر یاریزانانی هەڵبژاردەی عێراقدا دابەشكران.

كەمێك لەمەوبەر بە پەخشی راستەوخۆ تیروپشك بۆ ناوی یاریزانەكان كرا و بەپێی ئەنجامی تیروپشكەكە، زەوییەكان بۆ یاریزانەكان دیاریدەكرێن.

دوای بەرزكردنەوەی جامی پاڵەوانێتیی كەنداوی 25 كە یارییەكانی لە مانگی كانوونی دووەمی ئەمساڵدا لە بەسڕە بەڕێوەچوون، محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق بڕیاری دا لە بەغداد زەویی نیشتەجێبوون بدرێت بە یاریزانانی هەڵبژاردەی نیشتمانیی عێراق.

بابەتی پێشتر

ئەڵمانیا بڕیارێک لە بەرژەوەندی ئەو پەنابەرە عێراقییانە کە بڕیاری گەڕانەوە دەدەن

بابەتی دواتر

تەنها لە  مانگی رابردوودا 500 كرێكار برینداربوون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share