دوو سبەی دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكرێت

سەرچاوەیەكی دارایی تایبەت بە ئێستا ئاشكرایكرد، رۆژی چوارشەممە هەشتی ئازار، دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی شوبات دەكرێت.

بەپێی زانیارییەكان، وەزارەتی دارایی و ئابوری سەرەتا لیستی دابەشكردنی مووچەی یەك هەفتە بڵاودەكاتەوە بە بیانووی نەبوونی پارەی پێویستە بۆ دابەشكردنی مووچەی تەواوی وەزارەت و دەستە و دامەزراوەكان.

سەرچاوەكەی دارایی لە لێدوانەكەیدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا رایگەیاند، “ئەگەر بەو شێوەیەش لیستی مووچە بڵاوبكرێتەوە، ئەوا پێش تەواوبوونی دابەشكردنی مووچەی ئەو هەفتەیە، لیستی مووچەی وەزارەت و شوێنەكانی دیكە رادەگەیەندرێت”.

دواكەوتنی دابەشكردنی مووچەی مانگی شوبات، سەرباری ئەوەیە كە مانگی رابردوو دوای كۆتاییهێنان بە دابەشكردنی مووچە، 90 ملیار لە داهات مایەوە.

بابەتی پێشتر

زانیاریی نوێ لەبارەی هەوڵی هەڵاتنی بەكۆمەڵ لە گرتووخانەیەكی هەولێر

بابەتی دواتر

ئەم گەنجە لە شارێكی كوردستان بێسەروشوێنبووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share