لە هەفتەی داهاتووەوە لۆگۆیەكی نوێ لە تاكسییەكان دەدرێـت

سەرۆكی سەندیكای شۆفێران رایدەگەیەنێت، لە هەفتەی داهاتووەوە دەستدەكرێت بە لێدانی لۆگۆیەكی نوێ لە تاكسییەكان و دەشڵێت، “سەرەتا لە تاكسیی هێڵەكانی بەغداوە دەستپێدەكات”.

ئازاد ئەحمەد، سەرۆكی سەندیكای شۆفێران لە سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی میدیایی ئێستای راگەیاند، بۆ جیاكردنەوەی كاری تاكسیی ناوشار و دەرەوەی شار لۆگۆیەكمان ئامادەكردووە كە لۆگۆكە بۆ دەرەوەی شار تەواوبووە و لە هەفتەی داهاتووەوە دەستدەكرێت بە پێدانی لۆگۆ بە تاكسییەكان و سەرەتا لە تاكسییەكانی هێڵی بەغداوە دەستپێدەكات.

وتیشی، “ئەو لۆگۆیە بەبێ بەرامبەر دەدرێت بە تاكسییەكان و دەدرێت لە جامی پێشەوەی ئۆتۆمبێلەكانیان و سەرجەم تاكسییەكانی ناوشار و دەرەوەی شار لۆگۆیان پێدەدرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د. بڕیار رەشید: بە هەمواری یاسای بودجە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم لەڕێگای سۆمۆوە دەستپێدەکاتەوە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، “بە دەنگدان بە هەمواری یاسای بودجە، هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم لەڕێگای سۆمۆوە دەستپێدەکاتەوە” د.…
Total
0
Share