ڕاهێنەرەکەى ئەرجەنتین دەڵێت من کە لەخەو هەڵدەستم وەک پاڵەوان خۆم نابینم، ئەوە بۆ گەلەکەم بوو، من پێویستمە لە کارکردن بەردەوام بم تا ئاستی هەلبژاردەى ئەرجەنتین بە بەرزی بهێڵمەوە.
/ جامی مۆندیال هاوکارییەکی زۆری لاتینییەکانی کرد، ناسناوێکی گەورەى هێنا بۆ ئەو بەشەى گۆی زەوی کە دەبێتە هۆی پێشکەوتن و بوژاندنەوەى یارییەکە
/ هیوادارم گەشەى تۆپی پێ لە کیشوەری ئەمریکاى لاتین لەماوەى داهاتوودا بە باشی ببینرێت
/ بیرەوەرییەکانی مۆندیال تا هەتایە لەگەڵماندا دەمێنێتەوە، کاتێکی نمونەییمان تێپەڕاند
/ هیچ شتێک لەوەگرنگتر نییە کە تۆ نوێنەرایەتی گەلەکەت بکەیت، ئەوە شتێکە بە پارە ناکڕدرێت
/ هەموو ڕۆژێک کە هەڵدەستم لەخەو بیر لەوە ناکەمەوە کە من پاڵەوانم، ئەوە بۆ هاندەری ئەرجەنتینی گرنگە بەڵام بۆ ئێمە پێویستە لەسەر کارکردن بەردەوام بین