پێنجوێن و دەربەندی بازیان سەوزتر دەکرێن

هەڵمەتی یەک ملیۆنیی نەمام روواندن لەسەر بڕیار و راسپاردەى بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەردەوامە و گەیشتووەتە قەزا و ناحییەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی.

ئەمڕۆ شەممە بەڕێوەبەرایەتیی دارستان و پاوانی سلێمانی دەستی بە ئامادەکارییەکانی کرد بۆ روواندنی نەمام لە سنووری دوو پڕۆژەی دارستانیدا لە قەزا و ناحییەکاندا، لەو بارەیەوە ئەندازیار هاوکار جەلال بەڕێوەبەرى دارستان و پاوانی سلێمانی رایگەیاند، “هەوڵەکانمان بەردەوامن بۆ سەرخستنی هەڵمەتەکە و دەستی ئاوەدانی و کار و خزمەت و سەوزکردنمان گەیاندە پڕۆژەی دارستانی کێلوی سەر بە هۆبەی دارستان و پاوانی پێنجوێن. هاوكات دەستمان بە ئامادەکارییەکان کرد بۆ نەمام روواندن لە پڕۆژەی دارستانی دەربەندی بازیانی سەر بە هۆبەی دارستان و پاوانی بازیان”.

هەر لەوبارەیەوە بەختیار محەمەد سەرپەرشتیاری کارەکانی هەڵمەتی سەوزکردنی پڕۆژەی دارستانی کێلو رایگەیاند، “پڕۆژەکە پێشوازییەکی بەرچاوی لێدەکرێت لە سنوورەکەدا و بە خزمەتێکی گرنگی دەزانین بۆ ژینگەی ناوچەکەمان” و وتی، “داوامانکردووە ئەو جۆرە نەمامانەمان بۆ دابینبکرێن کە لەگەڵ سروشت و ژینگەی پێنجوێن-دا دەگونجێن”.

 

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) ئارسیناڵ ڕیمۆنتادای بەسەر بۆرنمۆس-دا کرد

بابەتی دواتر

كوڕێكی عێراقی كیلۆیەك ئاڵتوون و ملیارێك یۆرۆ دەكات بە مارەیی دەستگیرانە كوەیتییەكەی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share