ژنێك و منداڵەكەی لە رووبارێكی كوردستاندا خنكان

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، خێزانێك كە لە سێ كەس پێكهاتبوون كەوتنە ئاوی رووباری خازرەوە و دووانیان خنكان.

قوربانییەكان، كوڕێكی تەمەن هەشت ساڵان و دایكە تەمەن 41 ساڵانەكەین و دوای ئەوەی كەوتوونەتە ئاوی رووباری خازرەوە خنكاون.

ئەو خێزانە لە نەتەوەی عەرەبن و بۆ گەشتکردن چوونەتە سنووری قەزای بەردەڕەش و بەپێی زانیارییەكان، هاوسەری ژنەكە لە خنکان رزگارکراوە و گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی بەردەڕەش.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی پەروەردە: هەر خوێندکارێک لە پۆلدا ئامادە نابێت دەتوانێت سوود لە خوێندنی ئەلیکترۆنی وەربگرێت

وەزارەتی پەروەردەوەی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، ڕۆژی یەکشەممە 29ی ئازاری 2026، دەوامی ناوەندەکانی خوێندنی حکومی، ناحکومی و نێودەوڵەتی دەستپێدەکاتەوە،…
Total
0
Share