بنزیمە بۆ واى لێهاتووە؟

یاریزانەکان و تیمی هونەری یانەى ڕیاڵ مەدرید قەلەقن لە هەڵسوکەوتەکانی کەریم بنزیمەى کاپتن و ڕابەری تیپەکە و بە ڕوونی دیارە لەدواى مۆندیالەوە دەروونی یاریزانەکە تەواو نییە و دوورە لە ڕاهێنان و یارییەکانی تیپەکە.

هەست دەکەن کەریم سەرقاڵە بەهەندێ شتەوە کە لە تۆپی پێی دوورخستۆتەوە و کاتێکی زۆریش لە تۆڕە کۆمەلایەتییەکان بەسەر دەبات.

کەریم پێش مۆندیال ئامادەیی تیا بوو بۆندەکەى لەگەڵ ڕیاڵ تا ساڵی 2024 درێژ بکاتەوە، ئێستا لەوەش پەشیمان بووەتەوە.

دۆخی دەروونی ئەو یاریزانە بەجۆرێک تێکچووە تەرکیزی لەسەر ڕاهێنانەکانیش نەماوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ڕیاڵ مه‌درید دوو خاڵی له‌ده‌ستدا و بارسا گه‌ڕایه‌وه‌ لووتکه‌ی لالیگا

له‌ چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی حه‌وته‌می خولی پله‌ یه‌کی ئیسپانیا، یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید‌ له‌ یاریگای خۆیدا یه‌کسانبوونی به‌رامبه‌ر یانه‌ی…
Total
0
Share