ئەمشەو بوسکێتس، مێسی و ڕامۆس دەخاتە دوای خۆی

ئەمشەو پێنجشەممە، لە یاری چوونی قۆناغی پێش کۆتایی جامی شای ئیسپانیا لە یاریگای “سانتیاگۆ بێرنابیۆ”، یانەی بەرشەلۆنە دەبێتە میوانێکی قورسی ڕیاڵ مەدرید.

ئەم دیدارە دەبێتە دەرفەتێک بۆ سێرجیۆ بوسکێتسی یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە، بۆ ئەوەی ببێتە زۆرترین بەشداربووی “ئیل کلاسیکۆ” لە مێژوودا.

بوسکێتس لە ئێستادا بە یەکسانی لەگەڵ سێرجیۆ ڕامۆسی ئەستێرەی پێشووی ڕیاڵ مەدرید و لیۆنێل مێسی ئەستێرەی پێشووی بەرشەلۆنە، بەشداری لە (45) کلاسیکۆدا کردووە.

ئەگەر ئەمشەو ناوەندکارەکەی بارسا بەشداری بکات، هاوبەشییەکەی لەگەڵ ڕامۆس و مێسی دەشکێنێت و دەبێتە ئەو یاریزانەی لە زۆرترین کلاسیکۆدا یاریکردووە.

بابەتی پێشتر

بە هەوڵی قوباد تاڵەبانی هاتوچۆی گەشتیاری لە مەرزی کێلێ دەستیپێکرد

بابەتی دواتر

ئەمشەو بنزیمە دووجار گرەو لەسەر "کلاسیکۆ" دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share