تیتی پشتگیری ڤینیسیۆس دەكات

تیتی ڕاهێنەری بەرازیل پشتگیری ڤینیسیۆس جۆنیۆری یاریزانی هەڵبژاردەكەی دەكات لە دژی ئەو ڕەخنانەی ئاڕاستەی دەكرێن.

پێش یارییە دۆستانەكەیان بەرامبەر غانا، تیتی بەشداری كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەنوسی كرد.

تیتی داوای لە ڤینیسیۆس كرد لەسەر مراوەغە كردن و سەما كردن بەردەوام بێت و هیواشی خواست پارێزگاری لە كوالیتی و شێوازی یاریكردنی خۆی بكات.

هیواشی خواست هەموو یاریزانەكانی بەرازیل خۆشەویستی خۆیان بۆ تۆپی پێ پیشان بدەن لە ڕێگەی نمایشكردن و مەهارە و یاریی جوانەوە.

تیتی ڕەتیكردەوە كە ئەوان سەما بكەن بۆ ئەوەی تیپی بەرامبەر توڕە بكەن و ئامانجیان چێژ بینینە لە یاریكردن.

ڕأهێنەرەكەی بەرازیل ئاماژەی بەوەشدا كە هەركاتێك زانی بۆ توڕەكردنی تیپی بەرامبەرە ئەوكات دۆخەكە دەوەستێنێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) بایرن و ئاتالانتا بەرانبەر ئەتلەتیکۆ و میتیلاند چوارینەیان تۆمارکرد

ئەمشەو، چوارشەممە لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی گەڕی یەکەم لە قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ، یانەی بایرن میونشن سەرکەوتنێکی گەورەی بەرانبەر ئەتلەتیکۆ…
Total
0
Share