زیاتر لە حەوت تۆن تەماتەی ئێرانی لەناوبرا

بەڕێوەبەرایەتیی گومرگی راپەڕین ئاشکرایکرد، بەهۆی نەشیاوییەوە زیاتر لە حەوت تۆن تەماتەی ئێرانی لەناوبراوە.

لە راگەیەندراوی گومرگی راپەڕیندا هاتووە، بەهۆی دەرنەچوونی لە پشکنینەکان و نەشیاوییان بڕی حەوت تۆن و 360 کیلۆگرام تەماتەی ئێرانی لەناوبرا.

ئاماژە بەوەکراوە، لەناوبردنی ئەو بڕە تەماتەیە بە ئامادەبوونی نوینەرانی قائیممقامیەت و تەندروستی و ئاسایش و پۆلیسی گومرگ وپاسەوانی سنوور ئەنجامدراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی سۆران: رێکاری توندی یاسایی بەرامبەر خاوەنی ئاژەڵە بێلانەکان دەگیرێتەبەر

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سۆران بڵاویکردووەتەوە، هەڵمەتی دەستبەسەرداگرتنی ئاژەڵی ماڵیی سەر شەقامەکان دەستپێدەکات و دەست بەسەر ئەو ئاژەڵانەدا دەگیرێت، کە…
Total
0
Share