ئەندامێکی لیژنەى باڵای پێوەرى زیرەک: نرخی کارەبا ناگۆڕێت وەک خۆی دەبێت

ئەندامێکی لیژنەى باڵای پێوەرى زیرەک رایگەیاند، پارەی کارەبا لە گەڕەکە ئاساییەکان هەر بە نرخی ئێستا دەبێت و تەنیا شێوازی پارەدانەکەی پێشوەختە دەبێت.

عەلی ئیسماعیل ئەندامی لیژنەى باڵای پێوەرى زیرەک رایگەیاند، “کارەبای 55 هەزار بەشداربوو کراوەتە پریپەید 40 هەزار هاوبەشی سیتیەكان و 10 هەزاریش هاوبەشی بازرگانی، سیستەمی پریپەید لە 19 ستیی هەولێر، بەکارهێنانی کارەبا لە 34 مێگاواتەوە بۆ 27 مێگاوات دابەزاندووە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “لە کۆی 25 هەزار بەشداربوو، حەوت هەزار سەرپێچیی کارەبا بنبڕ کراون، 320 مۆلیدە کوژاونەتەوە”.

ئەو ئەندامەی لیژنەی باڵای پێوەری زیرەک ئاشکراشیکرد، “بەهۆی سیستەمی پریپەیدەوە، نرخی کارەبا لە نێوان 30% بۆ 40% لەسەر هاوڵاتییان هەرزانتر دەکەوێت، بەرزە نرخ تایبەتە بە چەند پڕۆژەیەکی وەبەرهێنان و کارەباکەیان بە نرخێکی تایبەتی خۆیان بەردەوام دەبێت، بەڵام لە گەڕەکە ئاساییەکان هەر بە نرخی ئێستا دەبێت و تەنیا شێوازی پارەدانەکەی پێشوەختە دەبێت”.

بابەتی پێشتر

تەلەفریکێک لە بەرزیی 900 پێوە یەکێک لە کێبڵەکانی دەپچڕێت

بابەتی دواتر

ژنێک لە نەشتەرگەرییەکی سەرکەوتوودا منداڵدانی خۆی بەخشییە خوشکەکەی کە منداڵی نەدەبوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share