هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بە چوار بازنە دەبێت

یەكێتی و پارتی لەسەر بەڕێوەچوون و شێوازی هەڵبژاردن رێككەوتن كە هەڵبژاردن بە چوار بازنە دەبێت و پرۆسەكە بە لیستی نیوەكراوە دەبێت.

ئەمڕۆ سێشەممە، هەردوو دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتی و پارتی لە شاری هەولێر كۆبوونەوە و لەسەر هەمواركردنەوەی ماددەی 4ی یاسای هەڵبژاردن رێككەوتن و هەردوولاش لەسەر ئەوە رێككەوتن كە هەڵبژاردن بە چوار بازنە بێت.

هاوكات لوقمان وەردی جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، بۆ خاوێنكردنەوەی تۆماری دەنگدەران پشت بە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەكانی عێراق دەبەسترێت.

ئاشكراشیكرد، كۆبوونەوەكە لەسەر دەستپێشخەری سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بووە و تائێستا لەسەر كورسیی كۆتاكان لەگەڵ پارتی رێكنەكەوتووین و بڕیارە رۆژی شەممەی داهاتوو جارێكی دیكە هەردوو دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتی و پارتی كۆببنەوە.

بابەتی پێشتر

ئۆپەراسیۆنی "بیگ بین".. پیۆلی دوو پلانی بۆ تۆتنهام ئامادەکردووە

بابەتی دواتر

دەیلی مەیل: نیوەی بەریتانییەكان دەیانەوێت كۆچ بكەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share