قائیمقامیەتی هەڵەبجە: سبەینێ نەوت دابەشدەکرێت

قائیمامیەتی هەڵەبجە رایدەگەیەنێت، سبەینێ لە سەنتەری پارێزگای هەڵەبجە نەوت دابەشدەکرێت.

قائیمامیەتی هەڵەبجە بڵاویکردەوە، سبەی 28ی تشرینی یەکەمی 2025، دابەشکردنی نەوت لە سەنتەری پارێزگای هەڵەبجە دەستپێدەکات، هەروەها دابەشکردن بەردەوامدەبێت تاوەکو تەواوی هاوڵاتییان بەشەنەوتی خۆیان وەردەگرن .

ئاماژەی بەوەشکرد، شێوازی دابەشکردنەکە گەڕەک بە گەڕەک دەبێت، واتە هەر هاوڵاتییەک لە گەڕەکی خۆی نەوتی پێدەدرێت، دابەشکردنەکە سەرەتا لە گەڕەکی شارەوانی دەستپێدەکات.

ئەوەشی خستەڕوو، وەرگرتنی نەوت تەنها پێویستی بە کارتی زیرەکە، هەر هاوڵاتییەک بەرامبەر 200 لیتر نەوت بڕی 104 هەزار دیناری لێوەردەگیرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: مانگی رابردوو 570 چارەخواز لە سەنتەری حەساسیەت و رەبۆ بینراون و چارەسەرکراون

تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، “مانگی رابردوو 570 چارەخواز لە سەنتەری حەساسیەت و رەبۆ بینراون و چارەسەرکراون”. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی…
Total
0
Share