ئیلهام ئەحمەد: بە مەرج هێزەکانمان دەگوازینەوە

بەرپرسی دەستەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر رایدەگەیەنێت، بە مەرجی گەرەنتیکردنی پاراستنی گیانی هاوڵاتییانی ئەو دوو گەڕەکە، ئامادەین هێزەکانمان دەگوازینەوە.

ئیلهام ئەحمەد، بەرپرسی دەستەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی X بڵاویکردوەتەوە، “پاراستنی هاوڵاتییانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە ئەرکی لەپێشینەمانە، بەمەرجی پاراستنی ئاسایشی هاوڵاتییان، پێشوازی لە هەر جۆرە ناوەندگیرییەکی نێودەوڵەتی دەکەین بۆ گواستنەوەی هێزەکانمان بۆ رۆژهەڵاتی فوڕات”.

وتیشی، “دەبێت بوونی هێزە ئەمنییە کوردییەکان و ناوخۆییەکان لەو ناوچانەدا مسۆگەربکرێت، ئەمەش لەسەر بنەمای رێککەوتنی یەکی نیسانی ساڵی 2025”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فازڵ نەبی: ئەگەر بابەتی بە بانكیكردنی مووچە و داهاتی ناوخۆ چارەسەرنەكرێن ناردنی مووچەی مانگی پێنج گرفتی بۆ دروستدەبێت

بریكاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەگەر بابەتی بە بانكیكردنی مووچە و داهاتی ناوخۆ چارەسەرنەكرێن ناردنی مووچەی مانگی…
Total
0
Share