دەیڤد ئالابا، یاریزانی یانەی ڕیاڵ مەدرید و کاپتنی هەڵبژاردەی نەمسا، بە ناچارییەوە هۆکاری دەنگدانی بە لیۆنێل مێسی لە خەڵاتی باشترینەکانی “فیفا” ڕوونکردەوە.
ئالابا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە “تویتەر” نووسیویەتی، “هەڵبژاردەی نەمسا وەک تیمێک دەنگ بەو خەڵاتە دەدات، نەک تەنها من، بەڵکو سەرجەم یاریزانان دەنگ دەدەن و لە کۆتاییدا بەم شێوەیە بڕیار لەسەر بژاردەکانمان دەدەین.”
Regarding FIFA The Best Award:
The Austrian national team vote for this award as a team, not me alone. Everyone in the team council is able to vote and that's how it's decided.Everyone knows, especially Karim, how much I admire him and his performances
— David Alaba (@David_Alaba) February 28, 2023
لە درێژەی ڕوونکردنەوەکەیدا نووسیویەتی، “هەمووان دەزانن کە چەند سەرسامم بە کەسایەتی بنزیمە و ئاستە بەرزەکەی، هەمیشە وتوومە، بۆ من باشترین هێرشبەری جیهانە، بێگومان ئەوە هۆکاری دۆخەیە کە دروستبووە.”
ئالابا لە لیستی دەنگدان بۆ باشترینەکانی جیهان “زە بێست”، لە پلەی یەکەمدا مێسی هەڵبژاردووە، پاشان بنزیمەی هاوڕێی لە پلەی دووەم، پلەی سێیەمیشی بە مباپێ بەخشیوە.