پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە

کەشناسیی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای ئەمرۆ و سەبێنێی بڵاوکردەوە و بەپێی پێشبینییەکان کەش بە جێگیری دەمێنێتەوە، کەشناسی عێراقیش رایگەیاندووە پلەکانی گەرما لە هەرێمی کوردستان نزمدەبنەوە.

بەپێی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لە کاتەکانی شەودا دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور، پلەکانی گەرماش نزیکدەبێت لە تۆمارکراوەکانی پێشوو.

هەروەها سبەینێ چوارشەممە ئاسمان لە نێوان پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت، پلەکانی گەرما بە جێگیری دەمێنێتەوە.

کەشناسیی عێراق رایگەیاندووە، لە رۆژی پێنج شەممەوە پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە لە هەرێمی کوردستان و رۆژی هەینیش ئەگەری بارانبارین هەیە.

بابەتی پێشتر

کەسێک دەستگیرکرا بە بیانووی ناردنیان بۆ دەرەوەی وڵات فێڵی لە هاوڵاتییان کردووە

بابەتی دواتر

کەی نەوت وەردەگریت؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share