سەركردەیەكی عێراقی: لەلایەن ئەمریكاوە عێراق بەرەو مەرگی ئابوری دەبرێت

سەركردەیەكی حزبێكی عێراقی ڕایدەگەیەنێت، “هەرچەندە لەلایەن ئەمریكاوە عێراق بەرەو مەرگی ئابوری دەبرێت، بەڵام حكومەت خۆی خزاندووەتەوە باوەشی واشنتنەوە”.

 ئەبو میساق مەساری، سەركردە لە كوتلەی بەدر ئەمڕۆ دووشەممە 14ی كانونی یەكەم بە بەشێك لە میدیا عێراقییەكانی وتووە، “ئەو وڵاتانەی لە بەرەی ئەمركیادان نایانەویت ئابوریی عێراق هەستێتەوە، ئەوەش هەڵەیەكی گەورەبوو كە پرۆژەی بەندەری فاو درا بە كۆمپانیایەكی كۆری، لەكاتێكدا ئەو وڵاتەش لە بەرەی ئەمریكادایە”.

ئەو سەركردەیەی بەدر ئەوەشی خستوەتەڕوو، “گەر كۆمپانیاكەی وڵاتی چین پرۆژەی دروستكردنی بەندەری فاوی لە ئەستۆ بگرتایە ئەوا ڕزگاركەری ئەو بەندەرە دەبوو، چونكە بە شێوەی قەرز ئەو كارەی بۆ عێراق دەكرد و فشاری دارایی دروست نەدەكرد لەسەر وڵاتەكە”.

مەساری ئەوەشی ڕایگەیاندووە، “ئەمریكا عێراقی بەرەو مەرگی ئابوری پەلكێش كردووە، هەر پرۆژەیەكیش لە عێراق لەلایەن وڵاتێكی بەرەی ئەمریكاوە جێبەجێ بكرێت واتای مردنی ئەو پرۆژەیەیە”.

سەركردەكەی كوتلەی بەدر، كە سەربە هادی عامری-یە ئەوەشی وتووە، “وێڕای وێرانبوونی ئابوریی عێراق ئەوەی وڵاتەكەی ئەوەندەی تر لاواز كردووە ئەوەیە كە حكومەت خۆی خزاندووەتە باوەشی ئەمریكاوە”.

بابەتی پێشتر

‘دەبێت لێكۆڵینەوەی لەگەڵدا بكرێت’.. عەبادی بۆمبێكی لە ناوماڵی شیعەدا تەقاندەوە

بابەتی دواتر

شاندی باڵای حكومەتی هەرێم لەگەڵ نوری مالیكی كۆبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share