(ڤیدیۆ) “دێربی مەدرید” بە یەکسانبوون کۆتاییهات

لە چێوەی یارییەکانی هەفتەی (23)ی خولی پله‌ یه‌کی ئیسپانیا، یانه‌ی ڕیاڵ مەدرید لە یاریگای خۆیدا به‌رامبه‌ر ئەتلەتیکۆ مەدرید یەکسانبوونی تۆمارکرد.

ئه‌مشه‌و شه‌ممه‌، یانه‌ی ڕیاڵ مەدرید له‌ یاریگای “سانتیاگۆ بێرنابیۆ” میوانداریی ئەتلەتیکۆ مەدریدی هاوسێی کرد، یارییەکە‌‌ بە ئەنجامی یەکسانبوون (1-1) کۆتاییهات.

گۆڵەکەی “لۆس بلانکۆس” لە خولەکی 85 لەلایەن ئەلڤارۆ ڕۆدریگێزەوە تۆمارکرا، گۆڵەکەی ئەتلەتیکۆ لە خولەکی 78 لەلایەن خوسێ ماریا خیمینێزەوە تۆمارکرا.

به‌پێی ئه‌نجامه‌ تۆمارکراوه‌که‌، یانه‌ی ڕیاڵ مەدرید‌ به‌ کۆکردنه‌وه‌ی (52) خاڵ لە پله‌ی دووەمی ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی “لالیگا” وەک هەفتەکانی پێشوو بەردەوامبوو، جیاوازی لەگەڵ یانەی بەرشلۆنەی ڕکابەری بۆ (10) خاڵ زیادیکرد.

لە بەرامبەردا یانه‌ی ئەتلەتیکۆ مەدرید به‌ (32) خاڵه‌وه‌ چووە پلەی حەوتەم.

بابەتی پێشتر

بە وێنە.. چارەسەركردنی رژانی رۆنی رەش لەسەر رێگای دەربەندیخان – زەڕایەن

بابەتی دواتر

بیرۆكەیەكی نوێ بۆ خۆپاراستن لە مەترسییەكانی بومەلەرزە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زێدان خیانەت لە مارسیلیا ناکات

زینەدین زێدانی فەرەنسی، ڕاهێنەری پێشووی یانەی ڕیاڵ مەدرید بە ئەگەرێکی زۆرەوە ئۆفەرەکانی یانەی پاریس سان جێرمان ڕەتدەکاتەوە. تۆڕی…
Total
0
Share