قیستی شوقە كرا بە 132.000 دینار بۆ هەر 100 دۆلارییەكی ئەمریكی

لە ناوچەیەكی كوردستان وەرگرتنی قیستی مانگانەی یەكەی نیشتەجێبوون كرا بە دینار و لە بەرامبەر هەر 100 دۆلارییەكی ئەمریكیدا، تەنها 132 هەزار دینار وەردەگیرێت.

سۆزان مەنسوڕ ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت، “ئاگاداری بۆ ئەو هاوڵاتی و فەرمانبەرانەی سنووری قەزای خانەقین كە قیستی مانگانەی کۆمەڵگەكانی نیشتەجێبوونیان لەلایە، لە ئێستادا دەتوانن لە بەرامبەر هەر 100 دۆلارییەكی ئەمریكیدا، تەنها 132 هەزار دینار بدەن بە وەبەرهێنەران و خاوەن پڕۆژەكان”.

ئەو پەرلەمانتارە ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، دوای ئەوەی نووسراوی فەرمیی ئاراستەی سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنانی پارێزگای دیالە كردووە و داوایكردووە 100 دۆلار بە 132 هەزار دینار بۆ ئەو هاوڵاتییانەی قیست و قەرزی کۆمەڵگەكانی نیشتەجێبوونیان لەلایە هەژماربكرێت، سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنانی پارێزگای دیالە وەڵامی داواكارییەكەی داوەتەوە و بڕیاری فەرمیی بۆ ئەو مەبەستە دەركردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خۆبەڕێوەبەریی شەنگال: هێرشە ئاسمانییەکەی دوێنێی تورکیا بە هاوکاریی پارتی ئەنجامدراوە

ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتیی شەنگال دەڵێت، هێرشە ئاسمانییەکەی دوێنێی تورکیا لە شەنگال بە هاوکاریی پارتی دیموكراتی كوردستان ئەنجامدراوە و…
Total
0
Share