دوو تونێل لە پارێزگای هەولێر مەترسییان لەسەرە

هەردوو تونێلی میراوە و ماوەران لە پارێزگای هەولێر بوونەتە هۆکاری گرفتی هاتوچۆ بەهۆی کێشە لە رێگا و خزمەتگوزارییەکانیان.

تونێلەکانی (میراوە و ماوەران) لە سنووری شارۆچکەی شەقڵاوە گرفتیان بۆ هاوڵاتییان دروستکردووە، یەکێک لە تونێلەکان هیچ خزمەتگوزارییەکی نییە و دووەمیشیان بەر لە کرانەوەی رێگاکەی داڕووخاوە و بووەتە مەترسی.

تونێلی میراوە ماوەی 10 ساڵە کراوەتەوە لەگەڵ ئەوەشدا، رووناكی، هەواكێش، هێڵكاری، هێمای هاتوچۆ و زێرابی ئاوی بۆ دانەنراوە.

تونێلی ماوەرانیش تا ئێستا تەواو نەکراوە، رێگاکەشی بە تەواوی دارووخاوە و هاتوچۆی پێداناکرێت.

ئەوەش لەكاتێكدایە زۆرجار حکومەتی راسپاردە، بەبەردەوامی باس لە سەركەوتوویی پرۆژەکانی رێگاوبان دەکات لە سنووری پارێزگای هەولێر.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەسـ.ـرور بارزانـ.ـی گرێبەستێکی کڕینی دەرمانی شێرپەنجـ.ـەی داوە بە کۆمپانیای کوڕەکەی

بەپێی زانیارییەکان، مەسـ.ـرور بـ.ـارزانی بەنیازە لە رێگەی کۆمپانیایەکی کوڕەکەیەوە دەرمانی شێرپەنجە لە هەرێمی کوردستان قۆرخبکات. بەگوێرەی زانیارییەکانی سەرچاوەیەک،…
Total
0
Share