رووداوێكی هاتوچۆ گیانلەدەستدان و برینداربوونی چوار كەسی لێكەوتەوە

بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێلەوە لە پارێزگای دهۆك، كەسێك گیانیلەدەستدا و سێ كەس برینداربوون.

رووداوەکە کاتژمێر 2:30ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە لەسەر رێگەی نێوان سێمێل و خانکێ لە پارێزگای دهۆك روویداوە، دوو ئۆتۆمبێلی جۆری تۆیۆتا كامری و كیای دوو تۆنی پێكیانداداوە و لە ئەنجامدا كەسێك گیانیلەدەستداوە و سێ كەسی دیکەش برینداربوون.

پۆلیسی هاتوچۆی ناوچەكە دەڵێت، جگە لە زیانە گیانییەكانی رووداوەكە، زیانی ماددیی زۆر بەر هەردوو ئۆتۆمبێلەكە كەوتووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی هەڵمەتێكی بۆ نۆژەنكردنەوەی پارك و باخچەكان دەستپێكرد

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، “ڕۆژانە بەدواداچوون، بۆ خزمەتگوزاریی پارك و باخچەكان دەكرێت و رۆژانە كاری نۆژەنكردنەوەیان بۆ ئەنجامدەدرێت”.…
Total
0
Share