کارەکانی پرۆژەی یەکتربڕی باخی بەختیاری بە کوێ گەیشتووە؟

پرۆژەی یەکتربڕی باخی بەختیاری

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی بڵاویکردەوە، کارکردن لە پڕۆژەی یەکتربڕی باخی بەختیاری بەردەوامە و کارکردن لە پرۆژەکەدا قۆناغێكی باشی بڕیوە.

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی بڵاویکردەوە، “کارکردن لە پڕۆژەی یەکتربڕی باخی بەختیاری بەردەوامە و دوای تەواوکردنی کرۆس بیمەکان، کاری دروستکردنی گێردەرەکانیش تەواو بوو کە گرنگیەکی زۆری ھەیە لە بەرەوپێش چوونی پڕۆژەکە”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “، لە ئێستادا ھەنگاو بە ھەنگاو گێردەرەکان دەگوازرێنەوە بۆ شوێنی یەکتربڕەکە و دادەنرێن لەسەر کرۆس بیمەکان و ئامادە دەکرێن بۆ قۆناغی دواتر کە کۆنکریتکردنی سەقفی ژێرڕەوەکانە”.

بڕیارە پرۆژەکە لە هاوینی ئەمساڵ کۆتایی بێت و بەڕووی شۆفێراندا بکرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی زۆریی توشبووانی كۆرۆناوە بەشی فەرمانگەیەك لە سلێمانی دادەخرێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی توشبوونی “ژمارەیەكی زۆر”ی كارمەندانی بەڕێوەبەرایەتیی دابەشكردنی كارەبا ڕادەگەیەنێت و دەڵێت، بەوهۆیەوە دەوام لە بەشێكی…
Total
0
Share