خشتەی مووچەی سبەینێ ئاشكراكرا

وەزارەتی دارايی هەرێم خشتەیەكی نوێی مووچەی ڕاگەیاند، سبەینێ وەزارەتی كار و خاوەنپێداویستییە تایبەتەكان مووچە وەردەگرن.

وەزارەتی دارايی و ئابوریی هەرێمی كوردستان بەردەوامە لە دابەشكردنی مووچەی مانگی تشرینی دووەم، ئاشكرایكرد، سبەینێ مووچەی مووچەی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و هەروەها خاوەنپێداویستیی تایبەت دابەشدەکرێت.

دابەشكردنی مووچەی مانگی ڕابردوو بەشێوەیەكی سست بەڕێوەدەچێت و ڕۆژانە یەك وەزارەت یان چەند دامەزراوە و فەرمانگەیەك مووچە وەردەگرن، هۆكارەكەش بۆ نەگەیشتنی 200 ملیار دینارەكەی بەغداد دەگەڕێنرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک: لە کۆبوونەوەی لوتکەدا یەکێتی رژدبووە لەسەر جێبەجێکردنی بەڵێنەکانی بانگەشەی هەڵبژاردن

بەپێی زانیارییەکان، لە کۆبوونەوەی لوتکەی نێوان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان کە لە پیرمام بەڕێوەچوو، یەکێتی…
Total
0
Share