هالاند لە بواری تۆپی پێ ڕێچکەی ڕۆناڵدۆ و زڵاتانی گرتووە

ئێرلینگ هالاند هەریەک لە کریستیانۆ و زڵاتان بە نموونەی ژیانی لە قەڵەمدەدات

ئەستێرەی نەرویجی یانەی بوروسیا دۆرتمۆند، ئێرلینگ هالاند دووپاتیدەکاتەوە، لە بواری تۆپی پێدا ڕێچکەی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و زڵاتان ئیبتاهیمۆڤیچی گرتووە.

بەهرەدارەکەی نەرویج لە چاوپێکەوتنێکدا ڕایدەگەیەنێت، کە لە ژیانی وەرزشییدا سوودی لە ئەزموونی کریستیانۆی ئەفسانەی زیندووی پۆرتوگال و زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچی سویدی ئەستێرەی یانەی ئەی سی میلان وەرگرتووە.

هالاند دەڵێت، ” دوو پاڵەوان، دوو دیاردەی تۆپی پێ، بینینیان لە سکرینی تەلەفزیۆنەکانەوە سەرسامیکردم، ئەوان نمونەن بۆ زۆرینەی یاریزانان بە منیشەوە، ڕۆناڵدۆ و زڵاتان دوو دیاردەن ئێمە لاساییان دەکەینەوە تاوەکو لە بوارەکەدا بەوپەڕی ئاستبەرزییەوە بەردەوامبین”.

هەروەها دەڵێت، ” بەدەستهێنانی نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا خەونێکی گەورەیە، دەمەوێت لەگەڵ یانەی بوروسیا دۆرتمۆند دەستەبەری بکەم”.

ئێرلینگ هالاند هەوڵی تێپەڕاندنی مانویل نۆیەری گۆڵپارێزی بایرن میونشن دەدات

نیشانەشکێنەکەی نەرویج بەدرێسی یانەی بوروسیا دۆرتمۆندەوە تاوەکو ئێستا 32 یاری ئەنجامداوە، لە کۆی 2408 خولەک یاریکردن 33 گۆڵی تۆمارکردووە، نێوەندی ڕێژەی تۆمارکردنی گۆڵی لە هەر یارییەکدا 1.97 گۆڵ بووە، بەهۆی ئاستە ناوازەیەکەوە سەرنجی زۆرینەی یانە زەبەلاحەکانی ڕاکێشاوە و تەنها لەم وەرزەی خولی ئەڵمانیا لە کۆی 14 یاری 17 گۆڵی تۆمارکردووە.

بابەتی پێشتر

هەپەگە ڕاگەیاندراوێکی سەبارەت بە شەڕەكەی شەوی ڕابردوو بڵاوكردەوە

بابەتی دواتر

یوتیوب و جیمەیڵ دووچاری پچڕان بوونەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شێخی قەتەر تەنها مێسی دەهێڵێتەوە

ئیدارەی یانەی پاریس سان جێرمان نوێکاری لە پێکهاتەکەیدا دەکات، لە بەرامبەردا چەندین یاریزانی ئەرجەنتینی ئامادەییان دەربڕیوە ڕوو لە…
زیاتر ببینە

مێسی بەنیازی چییە؟

تا ئەم خولەکە، مێسی هیچ هەنگاوێکی نەناوە بۆ یەکلاییکردنەوەى داهاتووی خۆی. مێسی دەیەوێت لە ئەوروپا بمێنێتەوە و نایەوێت…
Total
0
Share