بایرن بۆ لیڤاندۆڤسکی و گنابری: ئێمە سنوورمان هەیە

بەڕێوەبەری وەرزشیی یانەی بایرن میونشن، حەسەن ساڵحەمیدزیچ هۆکاری نوێ نەکردنەوەی بۆندی ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی و سێرج گنابری ئاشکرا دەکات.

ساڵحەمیدزیچ بە ڕۆژنامەی بێلد سپۆرتی ئەڵمانی ڕاگەیاندووە، “ئێمە سنوورمان هەیە، هەوڵ دەدەین باشترین ئۆفەر پێشکەشی یاریزانەکانمان بکەین، بڕیاری کۆتاییش لای خودی یاریزانانە، ناتوانین لە سیستەمی دیاریکراو، یاخود ئەو سنوورە لا بدەین.”

وەڵامی بەڕێوەبەری وەرزشیی بایرن میونشن دەربارەی داهاتووی ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی و سێرج گنابرییە، کە گرێبەستەکانیان لە هاوینی 2023 کۆتایی دێت و تاوەکوو ئێستا نوێ نەکراونەتەوە.

بەپێی سەرچاوەکە، لە ڕووی دارایییەوە بایرن میونشن سنووری هەیە، ئامادە نین تەواوی خواست و داواکارییەکانی ئەو دوو یاریزانە جێبەجێ بکەن، کە لە مووچە و پاداشتی زیاتردا خۆی دەبینێتەوە، ئەم حاڵەتەش پێشتر لەگەڵ داڤید ئالابا ڕوویداوە و یاریزانەکە لە کاردانەوەدا پەیوەندی بە ڕیاڵ مەدریدەوە کردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مێسی سەرکردایەتی ئەرجەنتینییەکان دەکاتەوە بۆ قۆناغی پاڵاوتنەکانی جامی جیهانی 2026

ئاژانسە وەرزشییە جیهانییەکان بڵاویانکردەوە، لیۆنێل مێسی دەگەڕێتەوە بۆ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بۆ پاڵاوتنەکانی مۆندیالی مانگی ئۆکتۆبەر بەرامبەر ڤەنزوێلا و…
Total
0
Share