شارەوانیی سلێمانی: دوو شەقام دادەخرێن

شارەوانی سلێمانیی بڵاویکردەوە، رۆژی شەممە بەهۆی کارکردن لە پرۆژەی ئەندەرپاسی فاروق دوو شەقام دادەخرێن

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی بڵاویکردەوە، “ئاگاداری هاوڵاتییان و شۆفێرانی شاری سلێمانی دەکەین کە رۆژی شەممە بە هۆی کارکردن لە پرۆژەی ئەندەرپاسی فاروق و یەکتربڕی ئارام رۆیشتن بە ئاڕاستەی شەقامی ئیبراھیم ئەحمەد لە شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمودەوە تەنھا ئاراستەی ھاتنە دەرەوە بەکاردەھێنرێت بۆ رۆیشتن و شەقامی خەدەمیش دادەخرێت”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “هاتنە دەرەوە بۆ سەر شەقامی بازنەیی مەلیک محمود، تەنها لە رێگەی (دانیا ستی)یەوە دەبێت لە کاتژمێر 9:00 ی بەیانییەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سامان حسێن: هەزاران خاوەن پێداویستیی تایبەت هەن کە پارەیان نییە گۆشت بکڕن بۆچی خێر دەبەنە دەرەوە؟

سکرتێری یەکێتیی کەمئەندامانی کوردستان، ڕایگەیاند، هەزاران خاوەن پێداویستیی تایبەت هەن کە پارەیان نییە گۆشت بکڕن بۆچی خێر دەبەنە…
Total
0
Share